hamid Skandar Mukhtar

Hamid Skandar Mukhtar

welcome to our website

welcome to our website

۱۳۹۰-۰۱-۳۰

داستانی گیلگامێش

وەرگێران: حەمید موختاری

داستانی گیلگامێش
(Gilgamesh)یەكەمین داستانە كە لە مێژووی كۆنەوە بە دەوڵەمەندی ناوەڕۆكی خۆیەوە تاكوو ئێستاش هەر زیندوو ماوەتەوە. ئەم داستانە لە كولتووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە میزۆپۆتامیادا سەری هەڵداوە. هەر بە ئاستی كۆنیی مێژوویەكەی، لە رووی ئەدەبی، كۆمەڵایەتی، میتۆلۆژی، هونەری‌و فەلسەفیشیەوە قووڵە. باسكردنی رووداوەكانی داستانی گیلگامێش بەشێوەیەكی كورت، دەبێتە هۆی ونبوونی گرینگی گەوهەری ئەم داستانە. ئەم داستانە وەكوو رووداوێك یان پێشهاتێكی رۆژهەڵاتی، زۆر بەكەمی باسی لێدەكرێت. ئەم داستانە لە سەر خاكی میزۆپۆتامیا نووسراوەتەوە. ژیانی دانیشتوانی كۆنی میزۆپۆتامیا، ئەم راستییە دەردەخەن.
پێویستە بە شێوەیەكی باش، ورد‌و زانستی سەرجەم پێوەندییە قووڵەكانی ئەم داستانە لەگەڵ گشت شارستانیەتەكان ‌و سەردەمەكان‌و هەروەها ژیانی ئەمرۆی ئێمەدا هەڵسەنگاندنی لەسەر بكرێت
.
داستانی گیلگامێش
2800 ساڵ پێش زایین ژیاوە. ئەمرۆكانە داستانی گیلگامێش بۆ سەرجەم زمانە ناسراوەكانی جیهان وەرگێردراوە. داستانی گیلگامێش باس لە بەسەرهاتەكانی گیلگامێش دەكات لەو كاتەدا كە پاشای شاری ئوروكی سۆمەرییەكان بووە. ئەم داستانە بە شێوەیەكی زۆر خۆش خراوەتەوە ڕوو، لە ناوەڕۆكی خۆیدا هەڵگری شێوازێكی فەلسەفی هۆیی نوێ، گەڕانەوە بە دوای ژیانەكی هەرمانی واتە هەتاهەتایی یە و هەروەها باس لە خوێندنەوەیەكی ئەدەبیی دەوڵەمەند ، دۆستایەتی‌و بوێری ‌و شرۆڤە سەرەتاییەكان سەبارەت بە مرۆڤەكان‌و خوداوەندەكان دەكات. لەلایەكی ترەوە تیایدا باس لە رۆلی خوداوەندی ژن‌و گرتنی دەسەڵات لە لایەن پیاوەوە واتا درووستبوونی كۆمەڵگای پیاوسالاری دەكات. بەگشتی ئەم داستانە هەڵگری بابەتی زۆر گرینگە و ئێمەش هەوڵ دەدەین لە لاپەڕەكانی تردا بەشێوەیكی فراوانتر ئەو بابەتانە و بابەتگەلی پێوەندیدار بەم مژارە هەڵسەنگێنین.
بۆی ئەوەی ئێمە مێتۆلۆژی، مێژوو، كولتوور‌و سۆسیۆلۆژی كۆمەڵگاكانی میزۆپۆتامیا، باش بیانناسین، پێویستە زانیاری زیاتر لەسەر هەموو بەشەكانی داستانی گیلگامێش‌و هەموو ئەو لایەنانەی كە پێوەندییان پێوە هەیە‌و كۆكراون، بەدەست بخەین
. هەروەها پێویستی بە شرۆڤە‌و رەخنەگرتنیشی هەیە.
داستانی گیلگامێش بۆ یەكەمین جار لە لایەن سومێرییەكانەوە نووسراوەتەوە و لە سەردەمی بابلییەكاندا دوو جار نووسراوەتەوە
. بە دوای بابلییەكانیش، لە سەردەمی كاسیتەكان، لە لایەن نووسەری كوردی كاسیتی وە، بە ناوی سین لەكە ئونونی یەوە جارێكی تر نووسراوەتەوە. هەروەها لە سەردەمی ئاشوورییەكانیش، لە لایەن پاشای ئاشوورییەكان، بە ناوی ئاشوور بانیپالەوە، لە نێوان ساڵەكانی 700و 600 ی پێش زایین كۆكراوەتەوە.
داستانی گیلگامێش لەسەر
12 تابلۆی قوڕ، بە نەخشاندن‌و هەڵكۆڵینەوە نووسراوەتەوە. 60%ئەم داستانە تەرمیم ‌و چاك كراوەتەوە و لێ زانراوە و 40%تر بە هۆی خراپبوونی تابلۆكان، جارێ چاك نەكراونەتەوەو هیچی لێی نەزانراوە. بەگشتی لە 2900 رێزی پێشكەشكراو و هۆنێنراودا پێك هاتووە. ئەم تابلۆیانە بۆ یەكەمین جار لە ساڵی 1855 لە لایەن ئۆستن هەنری لایاردی ئینگلیزی ‌و جۆرج سمیسی فرانسی‌و هورمز رەسامی كوردستانیەوە، لە ئەنجامی هەڵكۆڵینەوە لە پرتووكخانەی پاشای ئاشووریەكان بە ناوی ئاشوور بانیپالەوە لە خۆرسابادا، كە 10 كم نزیكی نەینەوایە، دۆزراوەتەوە.
داستان بە پێداهەڵگوتن بە سەر پاشای ئوروك واتا گیلگامێشەوە دەست پێدەكات
. بە هۆی ئەوەی كە دایكی گیلگامێش خوداوەند و باوكیشی مرۆڤ بوو، بەشێكی گیلگامێش مرۆڤ و دوو بەشی تری خوداوەند بوو. گیلگامێش لە سەردەمی خۆیدا كەسێكی تێگەیشتوو و زانا و زۆر شارەزا بوو. بە پێی داستانەكە، گیلگامێش هەموو ئەو شتانەی كە لە سەر ئەرد و لە نێو دارستان، دەریا‌و چیاكاندا بوو، دەیزانی. گیلگامێش شەڕوانێكی بەتوانا، نەخشەزان بوو وەكوو وەستای ماڵەكان، و لە زۆر هونەری جیاوازدا ناوبانگی هەبوو. ناوبراو هەروەها بە ژەنینی موزیك بەناوبانگ بوو و شارەزاییەكی زۆری لەسەر هەبوو. بەهۆی ئەوەی كە كەسایەتیەكی زۆر بە توانا بوو، دەبێتە پاشای ئوروك و دواتر دەبێتە راوێژكاری دەوڵەت‌و بە تێپەڕبوونی مێژوو دەبێتە سەمبۆلی شارستانییەت.
بە مەبەستی بەرەنگاری كردن لە هێرشەكانی دوژمنانی دەرەوە ، بە بەڕێوەبەری گیلگامێش، دەوروبەری شار، چەند بورجێكی پاراستن دادەمزرێن
. بۆئەوەی كە بەرهەمە كشت‌و كاڵییەكان زیاتر بن، جۆگەی درێژ دروست دەكات. (لە چەمگەڵی درێژ‌و دوور جۆگە ئاوەكان دەیهێنێتە نێو زەوییە كشت‌و كاڵییەكاندا). لە نێو شاری ئوروك‌و دەوروبەری بازرگانی‌و ئاوەدانی پێش دەخات. بۆ پاراستنی ئەم دەستكەوتانەش سیستمی پاراستن ‌و لەشكەری بەهێزتر دەكات. پێوەندی دوستایەتی و بازرگانی لەگەڵ شار‌و ناوەندەكانی دوور‌و نزیكی ئەو كات پێك دێنێ. بەشەكانی تری داستان بە شێوەی ئاواز باس لە بەسەرهاتەكانی گیلگامێش دەكات.
گیلگامێش یەكەمین سەفەری خۆی بۆ هەرێمی كوردەكان ئەوەی كە بە كوردستانی ئێستا ناسراوە، دەست پێدەكات
. داستانەكە بە یەكەمین رووداوی بەناوبانگ كە تێپەڕبوونی گیلگامێشە لە نێو هەرێمی شاخاوی، كە شوێنی نیشتەجی بوونی كوردەكانە، دەست پێدەكرێت. پێش هەموو شتێك، وەكوو یەكەمین رووداو لە رێگای ژنەوە و بە فێڵكاریەوە، ئەنكیدۆ فریو دەدەرێت‌و دەهێندرێتە نێو شاری ئوروك.
ئەنكیدۆ لە نێو دارستان‌و چیاكان، چەم بە چەم، چیا بە چیا ئازاد دەگەڕا‌و و كەسێكی سەربەخۆ و پارێزەری ئاژەڵەكان بوو
. ئەنكیدۆ ئاژەڵەكانی لە نێو دەستی راوچییەكاندا رزگار دەكرد. خواردنی ناوبراو گژ‌و گیا بوو و لەگەڵ ئاژەڵەكان دەچووە سەر ئاو. ئەنكیدۆ هەموو ئەو دارستانگەلەی كە دەكەونە باكووری شاری ئوروك‌و تەنانەت رێزەچیاكانی زاگرۆسیش، هەنگاو بە هەنگا دەیناسی. ئەو سنوورە جوغرافیانە شوێنی ژیانی ئەنكیدۆ بوون. دەستێوەردەرانی دارستانەكانی ئەنكیدۆ و راوچییەكان لە بەرامبەر ئەنكیدۆ نارازی بوون ‌و گلە‌و گازندەی خۆیان دەبردە لای گیلگامێش. لە كوتاییدا توانیان ئەنكیدۆ، لە رێگای ژنێكی خزمەتكار بە ناوی شامات، بهێننە نێو شار و هەوڵی تواندنەوەی كەسایەتی ناوبراویان لە نێو شارستانییەتی شار دەدا. ئەنكیدۆش بەهۆی ئەوەی كە قەت دەسەڵاتی هیچ كەسی نە لەسەر خۆی و نە لەسەر كەسی تردا نەدیبوو، نەیتوانی ئەمە قبووڵ بكات.
كاتێك ئەنكیدۆ دێتە نێو ژیانی شاری ئوروك، دەیهێننە نێو رێزی بەرێوەبەرانی شاری ژێر دەسەڵاتی گیلگامێش
. ئەنكیدۆ ئاگادار دەكرێت كە گیلگامێش شەوی یەكەم بە زۆری لای هەموو ئەو تازە بووەكان دەخەوێت. ئەمەش دەبێتە هۆی تووڕەبوونی ئەنكیدۆ و لە ئەنجامدا شەڕ لە نێوان ئەنكیدۆ و گیلگامێشدا دروست دەبێت. لە دەرەئەنجامی شەڕێكی هاوسەنگ لە رووی هێزەوە، گیلگامێش ئەو كەسەی كە خاوەنی تەكنیكی نوێ‌و هونەری شەڕی ئاقلانەیە، لە هەمبەر ئەنكیدۆدا سەردەكەوێت. دواتر ئەنكیدۆ دان بە دەسەڵاتی گیلگامێش دادەنێت‌و نێوانیان زۆر خۆش دەبێت و ئەنكیدۆ دەبێتە دۆست‌و هاوپەیمانی نزیكی گیلگامێش‌و لە هەمانكاتدا دەبێتە هاوكار‌و راوێژكاری دەستی راستی گیلگامێش و لەگەڵیدا ژیان دەكات. ئەنكیدۆ لەگەڵ گیلگامێش پێكەوە لەسەر سفرەی پاشاكان دادەنیشن و هەموو جورە میوە‌و شەرابێك دەخون و دەخۆنەوە. شەوەكانیان بە خۆنیشاندانی ژنان‌و هەڵپەركێ‌و دانسەكانیان تێپەڕ دەكەن. ئەنكیدۆ بەم شێوەیە دەكەوێتە نێو تۆڕی هاوكاریكردن لەگەڵ گیلگامێش‌و دەبێتە پێشەنگی داگیركردنی هەرێمەكانی دەوروبەری میزۆپۆتامیای سەرێ كە دبێتە كوردستانی ئەمرۆیی‌و تاڵانی دەكەن.
همبابا، سەرۆك‌و گەورە دەسەڵاتداری هۆزی چیایی، پارێزەری دارستان‌و چیاكانی كوردەكان، بە هاوكاری ئەنكیدۆی هاوپەیمانی گیلگامێش دەكوژرێت
. دوای كوشتنی همبابا، شوێنی هۆزە چیاییەكان كە لەوكاتەدا تاكوو ئێستا شوێنی كوردەكانە، تاڵان دەكرێت وگشت دەوڵەمەندی‌و بەرهەمەكانی ئەم هەرێمە لە بەرهەمگەلی كشت وكاڵییەوە بگرە تاكوو دەگاتە دارستانەكان، بە زۆری دەخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیان. خوای ئاو بە ناوی ئەنلیل، كە همبابایی كردبووە بەرپرسی پاراستنی دارستانەكان، بە بیستنی كوشتنی ناوبراو زۆر پەرێشان‌و نارەحەت‌و توڕە دەبێت. پاش ئەم رووداوە گیلگامێش ناوبانگی بڵاو دەبێت‌و خودای ژن بە ناوی ئشتار داوای پێكهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ گیلگامێش دەكات، بەڵام گیلگامێش رازی نابێت‌و قبووڵی ناكات، ئشتار ئەم كارەی گیلگامێش وەك بێ حورمەتی و سووكایەتیەك بە نیسبەت خۆیەوە دەزانێت، بۆیە داوا لە باوكی خۆی واتە خواداوەند ئانو دەكات كە تۆلە لە گیلگامێش بستێنێت.
پاش ئەوەی كە گیلگامێش ئنسیاتیڤی رێوەبەریی، زۆر بەكار دێنێ لە نێوان گیلگامێش‌و خوداوەندەكانی تردا شەڕ دەست پێدەكات
. ئانۆ خوای ئاسمانەكان بە مەبەستی تۆڵە كردنەوە و لەناوبردنی گیلگامێش، گای پیرۆز دەنێرێت بۆ گیانی گیلگامێش‌و ئەنكیدۆ. گیلگامێش بە هاوكاری ئەنكیدۆ گای پیرۆز دەكوژن. لەسەر كوشتنی گای پیرۆز سەرجەم خوداوەندەكان توڕە دەبن و پێكەوە بڕیاری كوشتنی گیلگامێش‌و ئەنكیدۆ دەدەن. پاش ماوەیەك ئەنكیدۆ دەكەوێتە بەر بڕیاری مەرگی خوداكان‌و دەمرێت. بەڵام بە هۆی ئەوەی كە بەشێكی گیلگامێش خوداوەند بوو و لە گیانیدا خوێنی خوداوەند هەبوو، ئەم فەرمانە لەسەر ئەو جێبەجێ نەدەبوو و بڕیاری كوشتنی گیلگامێش سەری نەگرت. دوای ئەوەی كە بڕیاری كوشتن بەسەر ئەنكیدۆدا لە لایەن خوداوەندكاندا جێبەجی دەكرێ و ناوبراو دەمرێ، گیلگامێش زۆر تۆڕە و خەمبار دەبێ‌و مردنی دۆستی خۆی باوەڕ ناكات. گیلگامێش بۆ ماوەی چەندین رۆژ رێگا نادات كە لاشی ئەنكیدۆ لە شوێنی خۆی هەڵبگیرێ‌و بشاردرێتەوە. رۆژ‌و هەفتە تێپەڕ دەبن و و گیلگامێش نازانێت چی بكات، زۆر پەریشە‌و غەمبار دەبێت. ئەو قەت باوەڕی نەدەكرد كە مەرگ، بەو ئاسانییە دوستەكەی لێ جیا بكاتەوە. لە كوتاییدا لە رێ‌و رەسمێكی بەشكۆ و گەورەدا و بە بەشداری زۆربەی خەڵكی شاری ئوروك، ئەنكیدۆ رادەستی خاك دەكرێت.
مردنی ئەنكیدۆ دەبێتە هۆی دروستبووتی فیكری خراپ لە لای گیلگامێش‌و دەچێتە نێو فیكر‌و ئۆقرە ناگرێت
. دەترسێ كە ئەویش رۆژێك وەكوو ئەنكیدۆ بمرێ. مردنی دوستی، تووشی بیركردنەوەی قووڵی دەكات. لەسەر مردنی دوستی خۆی هەم خەمبارە و هەم دەترسێ كە رۆژێك مەرگ ئەویش لە جیهان جیا بكاتەوە.
گیلگامێش بۆ ئەوەی كە نەمرێ، دەست بە هەوڵدانی زانستی گەورە بۆ ژیانی هەتاهەتایی دەدات
. بەتایبەتی دەست دەكات بە گەڕان بە دوای نهێنی مانەوەی هەمیشەییدا. لەم نێوەدا ریش سپی و زانایی كوردان بە ناوی شوترووك ناهوندا دێت بۆ نێو شاری ئوروك، بۆ لای گیلگامێش. ناهوندا و گیلگامێش لەسەر زۆر بابەتی وەكوو دروستبوونی زەوی، مرۆڤ، بەهەشت، جەهەنەم، رەشەبا‌و گیایی هەرمانی‌و رەمزی ژیانی هەرمانی گفتوگۆیان كرد. گیلگامێش لە شوترووك ناهوندا زۆر شت فێر دەبێت ‌و زانیاری زۆر باش بەدەست دێنێ. بە پێی ئەو زانیارییانەی كە لە شوترووك ناهوندای وەرگرتبوو، روودەكاتە وڵاتی بەهەشت كە دیلمۆنیشی پێ دەگوترا.
لەو داستانەدا كە سەر ئەو تابلۆیانەی كە بە قوڕ دروست كراون، زۆرباس لە سەفەرەكانی گیلگامێش دەكات
. واتە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت كە بەشێكی زۆری داستانەكە تەرخان كراوە بۆ سەفەرەكانی گیلگامێش. گەڕان بۆ دوای ئەو گیایەی كە ژینی هەرمانی پێدەبەخشێ. كاتێك دەگاتە وڵاتی پشت چیاكان، زیوسوودرا (زیوسوودرا و ئوتنا پشتم، هەردووكیان ناوی جیاوازن و لە داستانی جیاوازدا باس لە كەسایەتی پێغەمبەر نوح دەكەن) دەبینێت. حەزەتی نوح مەرجێكی دەخاتە رووبەرووی گیلگامێش، ئەویش ئەوەیە كە ئەگەر گیلگامێش بتوانێت 6 رۆژ و 9 شەو نەخوێت و هوشیار بمێنێتەوە، دەتوانێت بۆ هەمیشە ژیان بكات‌و قەت نامرێت. بەڵام گیلگامێش لە پێكهێنان‌و جێبەجی كردنی ئەم مەرجەدا سەرناكەوێت‌و بەختی ژیانی هەرمانی و هەمیشەیی لە دەست دەدات. بەڵام بە هۆی نیشاندانی ئەو هەڵوێستە نەرمەی گیلگامێش، دڵی هاوژینی پێغەمبەر بۆی دەستووتێ و نوح رازی دەكات كە شوێن‌و رێگای دیتنی گیای دووبارە گەڕاندنەوەی گەنجیتی و مانی هەردەمی پێشانی گیلگامێش بدات. گیلگامێش گەڕان‌و سەفەری خۆی درێژە پێدەدات تاكوو لە كوتاییدا توانی گیای بەخشینی ژیانی هەردەمی لە ژێر دەریادا بدوزێتەوە. پاش ئەوەی كە بە هاوكاری ئوتنا پیشتم ئەم گیایە بە دەست دەخات، دەگەرێتەوە و روودەكاتە شاری ئوروك. بەڵام بەداخەوە لە رێگای گەڕانەوەدا،كاتێك لەسەر كانییەك، كەمێك دەحەوێتەوە‌و ئاو دەخواتەوە، لەو كاتەدا مارێك دێت‌و گیاكە دەخوات. دوای ئەوە تەنیا وەكوو قارەمان‌و شارەزایەك و وەكوو گیلگامێشی پێشوو كە پاشای ئوروكە، دەگەڕێتەوە، نەك وەكوو كەسێكی خاوەن ژیانێكی هەمیشەیی. كاتێك نزیكی ئوروك دەبێتەوە، لە دوورەوە بورجی شاری خۆی، ئەو بورجەی كە بۆ خۆی دروستی كردبوو، دەبێنێت‌و دەڵێت: تەنیا كارێكی وەكوو دروستكردنی بورجێكی ئاوا گەورە و بەناوبانگ دەتوانێ ناوی مرۆڤ بۆ هەتا هەتایە زیندوو رابگرێ. گیلگامێش دیسان وەكوو پاشا تاكوو كۆتایی ژیانی خۆی، دەسەڵاتداری بەسەر شاری ئوروكدا درێژە پێی دەدات.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر